بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - غوڵام حسێن ئیسماعیلی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە دەبیسترێت یەکێک لە سیخورەکانی سیا سزای ئیعدامی بە سەردا سەپاوە ئایا ئەو بابەتە ڕاستە؟ وتی: لەم دواییەدا کەسێک بە ناوی سەید مەحموود مووسەوی مەجد کە پێوەندی بە سیستەمی مووساد و سیا وە هەبووە لە بەرانبەر وەرگرتنی دۆلاری ئەمریکی بۆ ئەوان لە بواری ئەمنیەتی لەوانە زانیاری لەسەر سوپای قودس و شوێنی دانیشتنی شەهید سولەیمانی زانیاری کۆ کردبووەوە؛ بە فەرمانی دادگای شۆرش سزای ئیعدامی بە سەردا سەپا و دیوانی باڵاش ئەو سزایەی پشت راست کردەوە و بە زوویش ئیعدام دەکرێت.
ئیسماعیلی سەبارت بە دوایین زانیاری دۆسیەی داکەوتنی فڕۆکە ئۆکراینیەکە وتی: لەلایەن دەسەڵاتی دادی بەشی هێزە چەکدارەکان سەبارەت بە شوێن و هۆکاری ئەو ڕووداوە لێکۆڵینەوە ئەنجام دراوە و ڕاگەیێندراوە کە بنەماڵەی قوربانیان دەتوانن سکاڵا بکەن و تا ئێستا ٧٠ بنەماڵە سکاڵایان تۆمار کردووە. لە ئەو دۆسیە شەش کەس لە بەرپرسانی پێوەندیدار دەستگیر کراون کە لە چەند ڕۆژی دواییدا سێ تۆمەتبار بە کەفالەت ئازاد کراوە و سێ کەسیان هەر لە زیندانن.
342/